بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی پەیمان عەزیزی خەڵکی ئاوایی نگرەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
