شەهریار محەمەدی

شەهریار محەمەدی، لاوی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی  بۆکان، لە جریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و دوای کوشتنی هاوڕێی محەمەد حەسەنزادە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە ۲٥ی خەزەڵوەری ۱۰٤۱، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە شناسایی کرا.

لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری ١٤۰۱ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان لە فەلەکەی عەلی ئابادەوە تا بێهزیستیان داخست و ئۆتۆمبێلەکەی شەهریار محەمەدییان گەمارۆدا و تەقەیان لێکرد. شەهریار دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی شەهید عەلیپور گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی شەهریار محەمەدییان بە فیشەک کون کرد و دوای تەقەکردنەکە دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشت، لە ترسی ئەوەی خەڵک کۆببنەوە و ناڕەزایەتی دەربڕن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین