بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سروش یوسفزادە خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
سروش یوسفزادە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی قازی “سیامی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا و سزاکە لە رێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەم شارۆمەندە ڕاگەیندرابوو.
شایانی باسە کە ئەم شارۆمەندە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ٚی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر لە رێکەوتی ٢٢ی پوشپەڕ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
