بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ (۲٤ی سپتەمبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی جابر عەسگەری و مەیسەم کەرەمی خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.