دەستبەسەر کرانی هیوا محەمەدی شارۆمەندی خەڵکی بۆکان دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، (۲۳ی سپتەمبری ۲۰۲٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هیوا محەمەدی خەڵکی ئاوایی لەگزی سەر بە شاری بۆکان دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هیوا محەمەدی هەفتەی ڕابردووش بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان بانگ و دوای چەندین کاژێر لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین