بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٦ی سپتەمبری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد عەبدی” تەمەن ٣٧ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “دزڵی”ی سەر بە سەوڵاوا لە سنووری “ملەخۆر” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک قاچ و پشتی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سنە ڕاگوێزراوە.