دەستبەسەر کرانی ساسان چەمەن ئارا چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی پووشپەڕی ۱٤۰٤، ساسان چەمەن ئارا چالاکی مەدەنی خەڵکی ئیلام ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم چالاکی مەدەنیە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم چالاکی مەدەنیە لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ناوبراو پێشتر لە ساڵی ۱٤۰۱ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین