بەیاننامەی نیگەرانی قوڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسی کورد لە ئێران

ئێمە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی واژۆکاری ئەم بەیاننامەیە ، نیگەرانی قوڵی خۆمان بە نسبەت دەرکردنی حوکمی لە سێدارەدان و حوکمی زیندانیکردنی درێژ ماوە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ و لقی یەکی دادگای کەیفەری ئەتفاڵی پارێزگای ورمێ لە دژی دەستبەسەر کراوانی سیاسی کورد ، دەردەبڕین .

ئەم حوکمانە لە ئەنجامی بەشداری ئیدیعایی تۆمەتبەران لە ناڕەزاییەکانی “ژن ، ژیان ، ئازادی” لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بۆکان و بانە دەرکراوە و دەرخەری شێوازێکی جێی نیگەرانی لە سەرکوتی دادوەری بە پاڵنەری سیاسیە .

بە پێی ڕاپۆرتە پشتڕاست کراوەکان ، پێنج شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی عەلی (سۆران) قاسمی ، پژمان سوڵتانی ، کاوە ساڵحی ، رزگار بەیگزادە بابامیری و تەیفور سەلیمی بابامیری لە کۆیی گشتیدا ڕووبەڕووی ١١ حوکمی ئێعدام کراونەتەوە . ئەم حوکمانە لە سەر بنەمای کۆمەڵێک تۆمەت وەکوو بەغی (شۆڕشی چەکداری) موحاڕبە ، سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەندامێتی لە گروپە چەکدارەکانی دژبەر ، دەرکراوە .

هەروەها حوکمێکی ئێعدامی دیکە پێشتر لە لاین دادگای کەیفەری ئەتفاڵ لە دژی بەڕێز سوڵتانی لە سەر بنەمای قەساس لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەستی ئیدیعایی دەر کرابوو . جگە لەمەش هەشت کەسی دیکەش بە زیندانیکردن و جەریمەی نەخدی بە هۆکاری تۆمەتی هاوشێوەی ئەمنییەتی مەحکوم کراون .

ئەم حوکمانە نیگەرانی جیددی سەبارەت بە پێشێلکردنی زامنی بنەڕەتی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە دەوروژێنن، وەک لە پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (ICCPR)دا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لایەنێکی پەیماننامەکەیە .

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە مەحکومییەتەکان تەنها لە سەر بنەمای ڕاپۆرتە ئیتڵاعاتیەکان (زانیاریەکان) و کۆمەڵێک دانپێدانان دەرکراون کە لە ژێر زەبر و ئەشکەنجە و لە جەریانی دەستبەسەرکردنی درێژ ماوە و تاکەکەسی لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ وەرگیراون .

بەشێکی تۆمەتباران لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون ، ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی دراون و لە ماوەی پێش دادگایی کردنیان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراوە .

جگە لەمەش ، تۆمەتی وەک “هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دژبەری ئیسرائیل ، پڕوپاگەندە لە دژی نیزام و ئەندامێتی لە گروپە چەکدارەکان وەک کۆمەڵە و پاک” بە شێوەی ناڕون و گشتگیر ئامادە کراون کە پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی بەپرسیاریەتی کەیفەرین .

پشت بەستنی بەربڵاو بە دانپێدانانە زۆرەملێکان ،نەبوونی بەڵگەنامەی سەربەخۆ و بڵاو کردنەوەی گشتی دانپێدانانەکان لە لایەن میدیاکانی سەر بە حکومەت بۆ نمونە هەواڵدەری تەسنیم ، نیشاندەری نادادپەروەری و پێشێلکاری ئاشکرای بنەمای قەبوڵ نەکردنی بەڵگەنامە دەستکەوتووەکان لە ڕێگای ئەشکەنجە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکانە .

دەرکردنی ئەم سزادانە بە کۆمەڵانە ، لە بەستەری پێکدادانی نیزامی ئەم دواییانەی ئێران ، بە تایبەت لە کوردستان ، ئەنجامی گرتووە . لە دوای شکستی ئیتڵاعاتی و نیزامی ئەم دواییانەی ئێران لە ناوچەکە ، بەرپرسانی حکومەت دەستیان داوەتە سەرکوتی ناوخۆیی و بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کەمینە ئەتنیکیەکانیان لە ژێر ناوی “ئاسایشی نەتەوەیی” کردووەتە ئامانج .

لەم پڕۆسەیەدا ، دەسەڵاتی دادوەری بووتە ئەمرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی و سزادانی چالاکانی ناڕەزاییەکان و مافەکانی کەمینەکان .

بەم بۆنەوە ، ئێمە خوازیاری ئەوەین کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران :

١. بەپەلە جێبەجێ کردنی سەرجەمی حوکمی ئێعدامە پەیوەندیدارەکان بەم دوسیە ڕاگرن و ڕاگیرانێکی فەرمی لە جێبەجێ کرانی سزادانی ئێعدام بە گوێرەی ڕەوتە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ ڕابگەینن .

٢. پێداچوونەوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەن بە پرۆسەکانی دادوەری بە شەفافیەتێکی تەواو و دەستڕاگەیشتنی چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن و پابەندی بە ستانداردەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ڕچاو بکەن .

٣. سەرجەم ئیدیعاکانی پەیوەندیدار بە ئەشکەنجە ، دەستبەسر کردن لە ژوری تاکەکەسی و دانپێدانی زۆرەملێ بخەنە ژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم پێشێلکاریانە بکەن .

٤. مافی وەرگرتنی پارێزەری کاریگەر ، پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و پاراستنی دەستبەسەر کراوان لە بەرامبەر هەڵسوکەوتی خراپی زیاتر ، گەڕەنتی بکەن .

٥. خۆیان بە دوور بگرن لە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی دادوەری وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی و کۆتایی بە بەئامانجگرتنی هەڵاواردنانەی کوردەکان و کەمینەکانی دیکە بهێنن .

هەروەها ئێمە داوا لە ڕاپۆرتدەرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی لە بواری ئێعدامەکان لە دەروەری یاسا ، ئەشکەنجە و مافی کەمینەکان و هەروەها داوا لە یەکێتی ئەوروپا ، دامەرزاوە مافی مرۆڤیە نێودەوڵەتیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین کە بۆ پێڕاگەیشتنی بەپەلە و هاوئاهەنگ بەم قەیرانە ڕوو لە زیاد بوونە و ڕێگریکردن لە بەرکەوتنی زیان بەم کەسانە ، هەنگاوی جیددی بنێن .

دەرکرانی حوکمی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە سەر بنەمای دانپێدانی زۆرەملێی وەرگیراو لە ژێر ئەشکەنجە و تۆمەتی سیاسی ، پێشێلکاری ئاشکرای بنەما بنەڕەتییەکانی مافە نێودەوڵەتیەکانە و نابێت بێ وڵام بمێنێتەوە .

ئێمە هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ ئەو چالاکوانە کوردانە کە لەژێر مەترسیدان و هەموو ئەوانەی ڕووبەڕووی سەرکوتی نایاسایی لە ئێران بوونەتەوە دەردەبڕین و پابەندبوونی خۆمان بە دادپەروەری و لێپرسینەوە و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دووپات دەکەینەوە.

١١ی ژوئیەی ٢٠٢٥

١-ئازادی ئینسان
٢- یەکگرتوویی لە دژی ئێعدام لە ئێران
٣-بونیادی عەبدوڵرەحمان برومەند
٤-باسک
٥-ئەنجومەنی کەلتووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٦- حال وش
٧-رێکخراوی جیهانی کورد
٨-رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٩-رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
١٠-شیوار
١١-کەمپینی جیهانی نە بە ئێعدام لە ئێران
١٢-کانونی ڕاپۆرتدەرانی مافی مرۆڤی کوردستان
١٣-کەمپینی چالاکانی بەلوچ
١٤-کەمپینی نە بە ئێعدام
١٥-کەمپینی دادپەروەری بۆ چوار چالاکی سیاسی
١٦-چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران
١٧-ناوەندی مافی مرۆڤی ئەهواز

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین