شاخەوانێکی خەڵکی شنۆ سزای ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا

هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، جەعفەر سادقی شاخەوانی خەڵکی شاری شنۆ ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ جەعفەر سادقی ڕاهێنەری شاخەوانی و ئەندامی گروپی شاخەوانی بارانی شنۆ ، پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

شایانی باسە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو گوشارەکان لە سەر چالاکانی مەدەنی و شارۆمەندان لە شارەکانی کوردستان زیادی کردووە و زۆربەیان ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەمنی و سیاسی کراونەتەوە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها