ڕاگوێزانی نازدار(بەفرین)مەعروفی بۆ زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، نازدار (بەفرین) مەعروفی ، تەمەن ٤٣ ساڵ ، خەڵکی بۆکان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای زیندان ، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە .

نازدار مەعروفی پێشتر لە رێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و دوای ١٦ ڕۆژ لە رێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین