بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “رەزا میری” خەڵکی هەرسینی کرماشان ، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
هانا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە رەزا میری ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .