ڕاگوێزانی محەمەد شێخالی بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای دوو ساڵ زیندان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : محەمەد شێخالی زیندانی سیاسی تەمەن ٤٧ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “شیناوێ”ی سەر بە پیرانشار ، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە .
ئەم حوکمە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە دەرکرابوو .

محەمەد شێخالی لە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری١٤٠١، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کرا و ماوەی چوار مانگ لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین