بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “سیامەند عەزیزی” کوڕی سیروان ، خەڵکی سەردەشت ، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سیامەند عەزیزی بۆ کارکردن و بە دەستهێنانی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی ، لە شاری کەرەج بووە و لە هەمان شاریشدا کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
شایانی باسە ، باوکی سیامەند بە ناوی “سیروان عەزیزی” لە ساڵی ١٣٩٦، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە نیزمییەکان کوژراوە .