بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “کەیوان مینویی” خەڵکی ئاوایی “نێی” مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
هەروەها ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە ، چوار شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی “چالاک پیروزی تەمەن ١٩ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی سەردۆش ، کاوە داستان چالاکی ژینگە پارێزی و ئەندامی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان ، محەمەد نیکپەی تەمەن٢٨ ساڵ و کەیهان تەدبیری” تەمەن ١٨ ساڵ ، هەر سێکیان خەڵکی ئاوایی نێی مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
هەر لەم پەیوەندیەدا ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوە ، دوو برا بە ناوەکانی “بیلال و تەحسین دادرەس” خەڵکی ئاوایی “سەردوش”ی مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندانە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم حەوت شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .