دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “عیسا قادری و مەولود رەسوڵپیران” خەڵکی ئاوایی “خەیرئاوا”ی سەر بە ناوچەی شاماتی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین