بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، شارۆمەندێک لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان بە ناوی “موجتەبا یوسفی” کوڕی موستەفا و خەڵکی کرماشان بە لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان لە پارکی شیرین لە پێش چاوی منداڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .