ئیبراهیم محەمەدی بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی بۆ بێهداری بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزرا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئیبراهیم محەمەدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە ، لە بیست چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی ، بۆ بێهداری بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزراوە .

ئیبراهیم محەمەدی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە .

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ، جەواد ئەحزەر دادوەری سەرپەرشتیاری بەندیخانە ، بە گوشاری دەرونی هەوڵیداوە ئەم بەندکراوەیە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت و ڕەتیکردووەتەوە فۆرمی داواکاری مەرەخەسی ، پڕۆژە و پابەندی ئەلەکترۆنیکی بۆ دابین بکات و ڕایگەیاندووە کە ئەم فۆڕمە تەنها لە کاتێکدا دابین دەکرێت کە ئەو کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابێت .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ ئەم بەندکراوەیە لە رێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزراوە و لە ناڕەزایەتی بەرامبەر گوشاری دامودەزگا ئەمنییەتی و دادوەریەکان لە دژی ئەندامانی بنەماڵەکەی ، ئەو حوکمەی لە دژی دەرکرابوو و ڕاگیرانی نایاسایی لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتبوو .

ناوبراو لە رێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “محەمەد کەرەمی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ١٢ مانگ بەندکران سزا درابوو .

تانەدانی ئەم سزایە لە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردان لە لایەن لقی ١٣ی دادگای تێهەڵچوونەوەی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “سادق حاتەمی” و مستەشاری “فەرید رۆستەمی” ڕتکرایەوە و سزاکە بە تەواوی پشتڕاست کرایەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین