بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەحمەد عەلیزادە مامۆستا و چالاکی کەلتووری و مەدەنی ناسراوی خەڵکی پارێزگای ئیلام – شاری ئاودانان کە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ١٤٠١ ، سزای زیندان ، دەرکردن لە خزمەت و تەبعید کردنی بە سەردا سەپێنرابوو ، دوای تێپەڕ کردنی یەک لە سەر سێی ماوەی ٢٧ مانگ سزای زیندان و ٥ مانگ مانەوەی زۆرەملێ لە ماڵ بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی ، ئێستا بۆ تێپەر کردنی ماوەی دوو ساڵ تەبعیدی زۆرەملێ ڕەوانەی شاری فنجوج لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کراوە .
شایانی باسە ئەحمەد عەلیزادە لە رێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای تەواو بوونی پڕۆسەی دادگایی کردنی نادادپەروەرانە ، لە رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرابوو .