هانا : ڕۆژی دووشەممە “٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مەهدی جەوانمەردی و فەرهاد زەندی” خەڵکی دێولان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم دوو چالاکی مەدەنیە ، بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .