هانا : ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێک بە ناوی “سابیر مام شێخ” تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی نەغەدە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو بەبێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە شەقامێکی نەغەدە لە لایەن هێز ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .