ئیدریس حاجی رەسوڵپوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە بە بەندکران سزا دران

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : دوو شارۆمەندێکی کورد بە ناوەکانی “ئیدریس حاجی رەسوڵپوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی ئاوایی “قەرەگوڵ”ی بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” هەر کامەیان بە سێ مانگ بەندکران سزا دراون و سزاکە ڕۆژی سێشەممە “٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣” بەم دوو شارۆمەندە ڕاگەینراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی گوڵانی ئەمساڵ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە ورمێ ڕاگوێزران و پاش کۆتایی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کران و لە ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئازاد کرابوون .

پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە ئیدریس حاجی رەسوڵپوور لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازە و برای محەممەد حاجی ڕەسوڵپوور لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە شاری بۆکانە کە بە هۆی ئەشکەنجەی قورسەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنیەتی چووبووە حاڵەتی کۆماوە و لە رێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ ، لە نەخۆشخانەی قولی پووری بۆکان گیانی لە دەستدابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular