جەسیم حاسڵی وەرزشوانی مەریوانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” جەسیم حاسڵی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “کەڕاوا”ی مەریوان وەرزشوان و قارەمانی موتای و کیک بۆکسینگ ، پاش ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا .

ناوبراو لە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ئیتڵاعای سوپا لە سنە ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا .

شایانی باسە جەسیم حاسڵی لە ماوەی ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular