ئەمجەد بەختیاری مامۆستای خەڵکی دێولان بە بەندکران و لێدانی قامچی سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمجەد بەختیاری مامۆستای خەڵکی دێولان لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ساڵێک بەندکران ٧٤ قامچی سزا درا و سزاکە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە .

ناوبراو پێشتریش بە هۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شکڕشی ژینا لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی دێولانەوە بانگ کرابوو و هەڕەشەی لێکرابوو .

ئەمجەد بەختیاری هەروەها لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە سزا ئیداریەکانی پارێزگاری سنە بە تۆمەتی "بەشداری لە خۆپێشاندانەکان و سوکایەتیکردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی" لەگەڵ بڕینەوەی ڕیزبەندیی مامۆستایان ڕووبەڕوو کراوەتەوە .

ئەمجەد بەختیاری سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular