دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی چوارشەممە “١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣” کاژێر یازدەی شەو شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەعدون شەریفی” خەڵکی ئاوایی “گرداسە”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بەسەر مۆبیلەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، سەعدون شەریفی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوێزراوە .

تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular