بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ئەندازیار حەسەن بەهاری کە نەخۆشی شەکرە و بەرزی زەختی خوێنی هەیە ، زیاتر سێ ساڵە بەرپرسانی بەندیخانە داواکاری مەرەخەسیەکەی رەت دەکەنەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ حەسەن بەهاری تەمەن ٥٨ ساڵ باوکی شەش منداڵ و خەڵکی ئاوایی "سیاە دەڕە" کە لە رێکەوتی "٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ئازادی کوردستان یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆن بە ١٢ ساڵ بەندکران سزا درابوو تا وەکوو ئێستاش لە بەندیخانەی سەقزە .
حەسەن بەهاری لە ئێستادا نەخۆشی شەکرە (دیابێت) و زەختی خوێن ئازاری دەدات ، بە شێوەیەک کە زۆربەی جەستەی تووشی ئیلتیاب بووە . بە داخەوە سەرەڕای بەدواداچوون و داوکاری بنەماڵەکەی بۆ پێدرانی مەرەخەسی دەرمانی بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز داواکاریەکانیان رەت دەکەنەوە و ڕەزامەند نابن .
شایانی باسە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتریش لەم بارەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە . ئێمە وەکوو رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە نەدانی مەرەخەسی بەم بەندکراوە سیاسیە کوردە دەردەبڕین .