هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “پدرام حسێن پەناهی” خەڵکی ئاوایی “قوڕیچیای” دێولان و دانیشتووی سنە ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ٚ ناوبراو بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی "محەممەد فەرامەرزی" زیندانی سیاسی لە سێدارە دراوی کورد بەرەو دێولان وەڕێکەوتووە کە لە یەکێک لە سەیتەرەکانی سنە -دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
