سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکرا

هانا : سەر لەبەیانی چوارشەممە “١ی ئازەری ١٤٠٢” سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی کورد خەڵکی کرماشان لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکرا .

ناسنامەی ئەم دوو زیندانیە بۆ هانا “محەممەد ئەندیشکوە” خەڵکی کرماشان و موسلم جەمشیدی” خەڵکی هەرسین سەربە کرماشان پشتڕاست کراوەتەوە .

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئەم دوو زیندانیە چەن ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە .

پێویستە تێبینی بکرێت محەممەد ئەندیشکوە و موسلم جەمشیدی رۆژی سێشەممە "٣٠ ئابانی ١٤٠٢" بە مەبەستی  جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان گواسترابوونەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular