بە پێی ئەو راپۆرتانی گەیشتوونە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “٧ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “کەیوان ئیسماعیل پوور” تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ئاوایی “کۆڵەسە” سەر بە بەشی ناوەندی شاری سەردەشت ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە قوورسی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قوورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گواسراوەتەوە .
