بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “31ی ئۆکتۆبری 2023 کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی “شەهرام ئەمینی” تەمەن 17 ساڵ خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە سنووری “هەنگەژاڵ” سەر بە بانە ، لاقی بە قوورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو بە هۆی قوورسی برینەکانیەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە شاری تەورێز و بە هۆی نالەباری دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە ، لە بەردەم مەترسی بڕینی ئەندامی لەشیدایە .
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ، ئامارێکی بەرچاوی مێر منداڵان لە جیات ئەوەیکە خەریکی بەرز کردنەوەی ئاستی زانیاری ، تواناکانیان و کۆمەڵگا بن ، بە هۆی نەبوونی و هەژاریەوە بۆ زیندوو مانەوە ناچارن کار بکەن . بە شێوەیک کە ئامارە ناحکومیەکان کە چالاکانی مافی منداڵان و مافی مرۆڤ کۆیان کردووەتەوە ، ئاماژە بە رێژەی ٧ ملوێن کەسی منداڵانی کار دەکات و چاوەروان دەکرێت بە سەرنجدان بە زۆر بوونی رێژەی هەژاری و بەرز بوونەوەی نرخی هەڵاوسان رێژەی ئەم دیاردەیە بەرزتر بێتەوە