هانا : رۆژی دووشەممە “28ی ئۆکتۆبری 2023” چوار شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “ئالان حەمەجانی ، میلاد مروەتی ، هاوڕێ تەورە و پویا نەسیری” بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بەپێی راپۆرتەکانی گەیشتوو ؛ هاوڕێ تەورە و میلاد مروەتی پاش هەشت کاژێر لێپرسینەوە بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ، ئازاد کراون بەڵام پویا نەسیری و ئالان حەمەجانی ، پاش دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی مەهاباد گواسراونەتەوە .
تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم چوار شارۆمەندە بەردەست نیە