هانا : رۆژی سێشەممە “17ی ئۆکتۆبری 2023” پارێزەری بنەماڵەی “ژینائەمینی” لە لایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بە بەرپرسایەتی قازی محەممەد رەزا عەموود زاد ، بە تۆمەتی “رێکلام لە دژی نیزام ” بە ساڵیک زیندانی تەعزیری و لە بابەتی سزای تەواکەر بە دوو ساڵ قەدەغەکرانی چالاکی لە فەزای مەجازی (تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) مەحکووم کراوە .
حوکمەکە رۆژی سێشەممە بە پارێزەری ئاقای نیکبەخت راگەینراوە .
ساڵح نیکبەخت پارێزەری دادگا تەمەن 73 ساڵ و خەڵکی سەقز ، رۆژی شەممە "11ی مارسی 2023" بانگهێشت کراوە بۆ لقی 2ی لێکۆڵەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی ناحیەی 33ی "موقەدەس" لە تاران و بە تۆمەتی "رێکلام کردن لەدژی نیزام " تۆمەتبار کراوە و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد بووە .
