سنە ؛ ئەرسەلان دیوارگەر بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێ شەممە “17 ئۆکتۆبری 2023” ئەرسەلان دیوارگەر شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا .

ئەرسەلان دیوارگەر تەمەن 46 ساڵ لە رێکەوتی “28 سێپتێمبری 2023” پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ، دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە بازداشتگا ئەمنیەکانی ئەم شارە گواسترابووەوە .

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا مافی هیچ جۆرە پەیوەندیەکی لەگەڵ بنەماڵە وکەسوکاریدا نەبووە و لەسەرجەم مافەکانی بێبەش کرابوو .

شایانی باسە ئەرسەلان دیوارگەر پێشتریش لە رێکەوتی "7ی ژانویەی 2023" پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر و پاشان رۆژی سێ شەممە "28 فوریەی 2023" بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی لە زیندان ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular