بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمرۆ سێشەممە ” ١٩ی سپتامبری ٢٠٢٣” خەبات دێهدار و براکەی رامیار دێهدار ، دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە .
بە پێی راپۆرتی گەییشتوو ؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ فەرمانی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو برایە و دەستبەسەریان کردوون .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ هێزەکانی حکومەت پاش دەستبەسەر کردنی ئەم دوو برا ، دەستیان گرتووە بە سەر شت و مەکەکانیشیاندا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
شایانی باسە خەبات دێهدار لە رێکەوتی "٢٠ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٣" لە کاتی مانگرتنە گشتیەکاندا دەستبەسەر کرا و لە رۆژی شەممە رێکەوتی "٢٩ی ئوکتۆبەری ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو .
