بریندار بوونی شارۆمەندێک بە تەقەی هێزەسەرکوتگەرەکان

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا :  ئەمڕۆ شەممە “16ی سپتامبەری 2023” شارۆمەندێک بە ناوی “فەردین جەعفەری” خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان بە تووندی بریندار بووە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ناوبراو لە رێگای گۆڕستانی ئایچی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەقەی لێ کراوە و سەری بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز کراوە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular