بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرزاد سەفی خانپوور”، سکرتێری کۆمەڵناسی و چالاکی یەکیەتیی مامۆستایانی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم چالاکە سەندیکایە کرێکارییە لە کاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە شاری سنە، لە فلکەی ئینقلابی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەک؛ناوبراو لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خێزانەکەی، ڕایگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە ١٠ی مەی ٢٠٢٣ دۆسیەکەی ڕەوانەی داواکاری گشتی دەکرێت.
