بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٦ی مەی ٢٠٢٣، کرێکارێک بە ناوی “حاجی دێلای میلان”، کوڕی عەبدولڕەحمان و دانیشتووی گوندی “دەردان”ی سەلماس،بە هۆی تەزوی کارەبا لەکاتی کارکردن لە شاری شەبەستر گیانیلەدەستدا.
نەبوونی ئاسایشی کار و سەرپەرستی نەکردنی دروست لە لایەن بەرپرسانەوە لە لایەک و کاری قورس و ماندووبوونی کرێکاران لە لایەکی تر دەبێتە هۆی نەبوونی ئاسایشی کار و لە ئەنجامدا ژمارەی ڕووداوە دڵتەزێنەکانی لەم شێوەیە رووی لە زیاد بوونە.
