بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەبوبەکر مامزادە تەمەن ٥٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا و ڕزگار بەیگزادە بابامیری تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی شاری بوکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەبوبەکر مامزادە لە ئاوای"شەهریکەند"ی بوکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
جێگەی ئاماژەیە:رۆژی شەممە۱۵ی ئاوریلی۲۰۲۳"برا و خوشکەزای ئەبوبەکر مامزادەبە ناوەکانی"ئەحمەد مامزادە و سۆران قاسمی"کوری ناسرخەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەوشارە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە نییە.