هانا: ئێوارەی ڕۆژی شەممە” ١١ی فێوریەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “سیامەند موهتدی”، ٤٠ ساڵە ، کوڕی حەمزە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری بوکان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزەکانی حکومەت سیامەند مۆهتەدی لە ماڵە شەخسییەکەیدا بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا ڕفاندویانە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
سیامەند مۆهتەدی خێزاندارە و باوکی کچێکە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ئەم هاوڵاتیە گرتووە کە لاپتۆپ و مۆبایلەکەیشی تێدایە.
