ئەشکەنجەدانی چالاکوانێکی مەدەنی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئیتلاعات بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ

بەپێی ڕاپۆرتی ئازاد خوانچە زەڕ، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە ژێر چاودێری و چارەسەری کیمیایی و پەرتەو دەرمانیە ، نزیکەی دوو مانگ دوای ڕفاندنەکەی، لەژێر توندترین ئەشکەنجەدایە بۆ ئەوەی ناچار بە دانپێدانانی زۆرە بێت .

وەک پێشتر ڕێکخراوی هانا ڕایگەیاندبو, ئازاد خوانچە زەڕ ، ٤٢ ساڵە، کوڕی تۆفیق کە تووشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەیە ، لە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپورتی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ قاچاخچیەکی چەک و هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراوە و هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە لە کاتێکدا کە بە توندی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ئەشکەنجە دراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هێزە ئەمنییەکان هەمیشە تۆمەتە قورسەکانیان کردووە بە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی چالاکانی مەدەنی، کرێکاری، سەندیکاکان و هتد.

لەم ڕوانگەیەوە، بە لەبەرچاوگرتنی تۆمەت و ئەشکەنجەدانی ئەم چالاکە مەدەنییە، و بە لەبەرچاوگرتنی خراپی باری تەندروستی ئازاد خوانچە زەر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانی قووڵی خۆی بۆ تەندروستی و چارەنووسی دەردەبڕێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular