بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا، دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی عەلیڕەزا خدری، هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.
عەلی ڕەزا خدری ٢٥ ساڵە ، کوڕی محەمەد ساڵح، ڕۆژی ٢١ی ژانۆییەی ٢۰۲۲ لە لایەن ئیتلاعاتەوە لە شەقامەکانی سنە ڕفێندرا و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیه ، ئەمەش نیگەرانییەکی جددی بۆ بنەماڵەی درووست کردوە.
