دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری بانە بۆ جێ بەجێ کردنی حوکمەکەی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەهاوکارانی هانا، ڕۆژی سێ شەممە”٧ی فێوریەی٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی هۆشیار شەعبانی ٢٨ ساڵە کە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان سزا درابوو، بۆ جێ بەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

هوشیار شەعبانی لە"٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان دەستبەسەر و ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەریدا بوو.

جێگەی ئاماژەیە،ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی ئاماژە پێکراو مەحکووم کرا و دوابەدوای ئەم تۆمەتە، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular