هانا؛ “مەسعوود کۆردپوور”، سەرنووسەری هەواڵدەریی مۆکریان، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری بوکانەوە بە تۆمەتی “چالاکی دژی حکومەتی ئیران”بە ۹مانگ و”تێکدان لە نەزمی گشتی”بە ۸ مانگ حەپس مەحکووم کرا.
.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە "مەسعوود کوردپوور" ڕۆژی سێشەممە"٢٠ی سێپتەمبری٢٠٢٣ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش تەواوبوونی ڕەوتی لێپرسینەوە، ناوبراو گواسترایەوە بۆ زیندانی میاندواو و ئێستا لە زیندانی بوکاندایە
