بە پشتبەستن بەو هەواڵانەی بە دەست هاوکارانی هانا گەیشتووە: ڕۆژی یەکشەممە”٥ی فێوریەی ٢٠٢٣، سیروان محەممەدی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن, کە هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سیروان محەممەدی ودەستبەسەرو و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕایانگوێزاوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نییە.
