هانا: ڕۆژی چوارشەممە” ١ی فێوریەی ٢٠٢٣، پویا ڕۆستەمی، وەرزشکار ٣٢ ساڵە خەڵکی سنە،لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران ڕفێندرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی ڕفێندراوە و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، هێزە جلوبەرگی ئاساییەکانی سپای پاسداران بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پۆیا ڕۆستەمی و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە، لەوانە کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەی دا گرتووە .
