هانا: ڕۆژی یەکشەممە” ١٥ی ژانوویە ٢٠٢٣”پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “سامان مەنگور، مەسعوود دارسەنج، تۆفیق ڕەسووڵی، عەلی و وەلی گۆڵ محەممەدی” خەڵکی بوکان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت،کە "عەلی و وەلی گوڵ محەممەدی" دوو برا لە شوێنی کارەکەیان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستگیرکراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتیانە لە ئارادا نییە.
