دۆسیەیەکی نوێ لە دژی چالاکوانی کورد سۆهەیلا حیجاب

هانا؛ سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵێک بەسەر زیندانیکردنی “سۆهیلا حیجاب”، چالاکوانی خەڵکی کرماشان، لەژێر توندترین بارودۆخی جەستەیی و دەروونیدا تێپەڕیوە، دۆسیەیەکی نوێ لە دژی ئەو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە تۆمارکراوە، کە تۆمەتی لەسەر تۆمار دەکرێت، جارێکی تر بانگهێشتی دادگا دەکرێتەوە.

سۆهەیلا حیجاب، پارێزەر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۹۸، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم، ئاژاوەگێڕی و پێکهێنانی گروپێکی نایاسایی,هاندانی خەڵک دژی رژیم"بە ۱۸ساڵ بەندکران مەحکوم کراوە کە  پێنج ساڵی بە  توندترین شێوە سزا دراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular