سنە؛ ئازاد کرانی چوار خوێندکاری زانکۆ بە دانانی بارمتە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە”١٧ی دیسەمبری ٢٠٢٢” چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی” تینا خدری”,”سەنا خودامورادی”,”هانیە چواردۆلی” و”ڕزوان بازانی قەڵا”خوێندکاری زانکۆی تەکنیکی کچانی سنە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە ئازاد کران.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: تینا خدری ١٩ ساڵە ڕزوان بازانی قەڵا، هانیە چوار دۆلی و سەنا خودامورادی، خوێندکاری گرافیک، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی دیسەمبری ٢٠٢٢، لە بەشەناوخۆیی قوتابیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

RELATED ARTICLES

Most Popular