مەهاباد؛ دەستبەسەرکران و نەزانینی چارەنووسی هاووڵاتییەک دوای یەک مانگ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوای “شەکەر بەگ”ی خەلیفانی مەهاباد، بە ناوی”سۆهراب ئاویزکەن” ٢٧ ساڵە، خێزاندار و باوکی منداڵێکی ٦ مانگە ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە دژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی، لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت; دوای زیاتر لە مانگێک لە بێخەبری و هەوڵی بەدواداچوونی  خێزانەکەی بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular