هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە” ٢٣ی نڤامبڕی ٢٠٢٢”فەرشاد ڕۆستەمی ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ، ژێنەری قیچەک و بەرپرسی گرووپی مۆسیقای ئارشاویر، خەڵکی قەسر شیرین و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە ۱۰ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەم هونەرمەندە کوردەدا تێپەڕیوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە ئارادانییە.
