سنە؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە” ٢٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “سینا حسەین پەناهی” خەڵکی ئاوای”قارۆچای”دێولان و دانیشتووی سنە لەلایەن ئەمنییە کانەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها لە پەیوەند لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی نڤامبڕی٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "کەیوان تەیقن" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular